ڕێڕەوی هاوبەش - Urethra

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-30-01:34:00 - کۆدی بابەت: 3929
ڕێڕەوی هاوبەش - Urethra
جەستەی مرۆڤ

ڕێڕەوی هاوبەشی پڕۆستاتی: ئەم بەشە بەناو ڕژێنی پڕۆستاتدا دەڕوات و درێژی ٣سم، هەر لەم بەشەوە دەروازەی هەردوو کەناڵی هاویشتنی تۆوی نێرینە

ناوه‌ڕۆك

ڕێڕەوی هاوبەش چیە؟

بریتییە لە کەناڵێک درێژ دەبێتەوە لە ملی میزەڵدانەوە بۆ دەرەوەی لەش، لە مێینەدا درێژی ئەم کەناڵە تەنها ٤سم و لەسەرەوەی دەرچەی زاوزێ دەکرێتەوە، بەڵام لە نێرینە نزیکەی ٢٠سم دەبێت و لە سێ بەش پێکهاتووە:
١-ڕێڕەوی هاوبەشی پڕۆستاتی: ئەم بەشە بەناو ڕژێنی پڕۆستاتدا دەڕوات و درێژی ٣سم، هەر لەم بەشەوە دەروازەی هەردوو کەناڵی هاویشتنی تۆوی نێرینە دەکرێتەوە.

٢-ڕێڕەوی هاوبەشی ئیسفنجی: ئەو بەشەیە دەکەوێتە ناو نێرە ئەندامی زاوزێ و درێژی ١٥ سم دەبێت و بەهۆی دەروازەیەکی تەسکەوە بۆ دەرەوەی لەش دەکرێتەوە، لە سەرەتای ئەم بەشە دەروازەی هەردوو ڕژێنی کۆپڕ بەدی دەکرێت و لە هەردوو تەنیشتەوەش داڵان و میزەڕۆیی(Urethral-Litter gland) هەیە کە شلەیەکی لینج دەڕژێنێت کاتی جووتبوون.

٣-ڕێڕەوی هاوبەشی پەردەیی: ئەو بەشەیە کە بەناو ناوبڕەی میز و زاوزێدا دەڕوات و درێژییەکەی ١.٣سم دەبێت، لە هەموو لاوەی ڕژێنی کوپەر(cowpar's gland) هەیە.


سەرچاوەکان



903 بینین